ئوسامه ئه‌لنوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا پـێشـنیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی کرد و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش.
نوجێفی پـێشـنیاره‌کانی له سێ خاڵدا ڕیزبه‌ندکردووه.
یه‌که‌م، پـێشنیار ده‌کات حکومه‌تی ئێسـتای عێراق ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و حکومه‌تێـکی بچووک و کاتی له که‌سانی سه‌ربه‌خۆ پـێـکبهێنرێت که بۆیان نه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا به‌شـداری بکه‌ن.
دووه‌م، ڕاسپاردنی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌کاری بکات به مه‌به‌ستی سـازدانی هه‌ڵبژاردنی پـێشوهخت بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
سێـیه‌م، هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردنی گشـتی و به گوته‌ی خۆی بۆ ڕه‌خسـاندنی ده‌رفه‌تیش له به‌رده‌م خه‌ڵـکی عێراقدا بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له به‌یانـنامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئه‌م پـێشـنیاره‌ی هه‌وڵێـکه بۆ دورخستنه‌وه‌ی وڵاته‌که له شه‌ڕ و ماڵوێرانی و هه‌روه‌ها سنوورێـکیش بۆ نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له وڵاته‌که‌دا دابنرێت.