دیپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی به نیازه ده‌ست له کاره‌که‌ی بکێشێته‌وه وه‌ک نێردراویی کۆمکاری عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا.
دوو دیـپـلۆمات ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه گوتیان ئیبراهیمی ده‌یه‌وێت وازبهێنێتن چونکه پـێیوایه کۆمکاری عه‌ره‌ب به ئاڕاسته‌ی پـشـتیوانیکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات هه‌وڵه‌کانی بۆ هه‌نگاونان به ئاڕاسته‌ی گواستنه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌و وڵاته سه‌ختربێت.
دیپـلۆماته‌کان گوتوشیانه ئیبراهیمی بێزاریش بووه له‌و دووبهرهکیـیهی له نێو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌یه که وه‌های کردووه نه‌توانرێت بڕیارێـک له‌سه‌ر سوریا بدرێت.
ئیبراهیمی ڕۆژی دووشه‌ممه له واشنتن چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری که‌وت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پاتریک ڤێنترهڵ گوتی" هانی ده‌ده‌ین به‌رده‌وامبێت له کاره‌که‌ی و ئێمه‌ش له پشـتگیرکردنی به‌رده‌وام ده‌بین."