سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه که‌وته ڕێ به‌ره‌وه مه‌کسیک که یه‌که‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه 3 ڕۆژیه‌که‌ی ده‌بێت به مه‌به‌ستی تۆکمه کردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و هه‌روه‌هاش وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕیفۆرمی یاساکانی کۆچبه‌ری ئه‌مریکا و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه ئاسایشیه‌کان و قاچاغچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مریکای لاتیندا.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نوێی مه‌کسیک، سه‌رۆک ئۆباما سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی زیاتری بازرگانی نێوان ئه‌مریکا و مه‌کسیک.
وڵاتی مه‌کسیک یه‌کێکه له بازاڕه گه‌وره‌کان بۆ که‌ره‌سته‌ی ئه‌مریکایی.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی ئاسایشیش گرنگی خۆی هه‌یه له‌وانه هه‌وڵه‌کان بۆ له‌ناوبردنی ده‌سته و تاقمه‌کانی قاچاغچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات، وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ئه‌مریکا و مه‌کسیک په‌ره‌یان به هاوکاریه‌کانیان داوه و ده‌شڵێت به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌و هاوکاریانه باشتریش بن.
وه‌هاش بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی مه‌کسیک ڕۆژی هه‌ینی وتارێک پێشکه‌ش بکات به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی کۆستاریکا بکات که له‌وێش وێڕای کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆستاریکا، سه‌رۆک ئۆباما به‌شداری له کۆنفرانسێکی په‌ره‌پێدانی ئابوری ده‌کات له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌مریکای ناوه‌ڕاستدا.