گه‌وره کاربه‌ده‌ستان و وه‌زیره کورده‌کانی حکومه‌تی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا و به‌شداریشیان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا کردووه.
ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌غدا له‌پاش مۆرکردنی ڕێکه‌وتنێکی 7 خاڵی بوو له نێوان شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وت بوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا.
وه‌هاش بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق بگه‌ڕێنه‌وه و به‌شداری له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا بکه‌ن.
له‌پاش په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2013 له په‌رله‌مانی عێراقدا کورد بڕیاری ئه‌و کشانه‌وه‌یه‌ی دا، ده‌بێت ئێستا چ جۆره گۆڕانکارییه‌کی بنچینه‌یی ڕوویدابێت تا کورد جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا؟
دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت له عێراقدا کاتێک لیژنه داده‌نرێت یان پێکده‌هێنرێت مه‌رج نییه ئه‌نجامی هه‌بێت و گه‌ر وه‌ک زاراوه‌یه‌کی سیاسیش لێی بڕوانرێت ئه‌و له‌وانه‌یه هه‌وڵه‌کانیش به هیچ کوێیه‌ک نه‌گه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سه‌ردار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئاسان نییه بگوترێت ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌واوی ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ردوو لا، وه ده‌شڵێت ئێستا نوری ئه‌لمالیکی له ده‌سه‌ڵاتدایه و له عێراقی نوێ‌دا هێز کێشه‌کان یه‌کلایی ده‌کاته‌وه بۆیه پێویسته کورد به ئاگاهیه‌وه سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ دۆسێکانیدا بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: