پـۆلیس له پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌و داواکاره گشـتیـیه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له کوشتنه‌که‌ی بێنه‌زیر به‌تۆ و ته‌قینه‌وه‌کانی سـاڵی 2008 ی مۆمبای هیندسـتان ده‌کرد ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئیسلام ئابادی پایته‌خت دوو چه‌کدار له‌سه‌ر ماتۆرێـکه‌وه ته‌قه‌یان له چودری زولفه‌قار کرد و کوشـتیان و هه‌روه‌ها پاسه‌وانه‌که‌یان بریندارکردووه و که‌سێـکی ڕێبواریش له‌و نێوه‌دا پـێوه‌بووه و کوژراوه. پاشـان هێرشبه‌ره‌کان هه‌ڵاتوون.
چودری زولفه‌قار لێـکۆڵینه‌وه‌ی له که‌یسی کوشـتنه‌که‌ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2007 ی خانم بێنه‌زیر به‌تۆ ده‌کرد که له شـاری ڕاوڵپـندی هێرشی کرایه سه‌ر پاش ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵات. هه‌تا ئێسـتا که‌س به‌و کوشتنه تاوانکار نه‌ناسراوه. پـۆلیس ده‌ڵێت چودری له‌و ده‌مه‌دا ته‌قه‌ی لێـکراوه که به‌ره‌و دادگا ده‌چوو تاوه‌کو ئاماده‌ی دانیشـتنێـکی دادگا ببێت له باره‌ی کوشـتنه‌که‌ی بێنه‌زیر به‌تۆوه.
سه‌رۆکی پـێشـوو په‌روێز موشه‌ره‌ف به تۆمه‌تی کوشـتنی بێنه‌زیر به‌تۆ تاوانبارکراوه.
چودری زولفه‌قار له که‌یسی په‌یوه‌ست به هێرشه‌که‌ی مۆمبایشدا لێـکۆڵینه‌وه‌ی ده‌کرد، که بووه مایه‌ی کوژرانی 166 که‌س. هیندسـتان ئۆباڵی ئه‌و هێرشه ده‌خاته ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامی ناسراو به لهشـکرێ تیبه.
هه‌روه‌ها پـۆلیس ڕایگه‌یاند سادیق زه‌مان خه‌ته‌ک که خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان کاندیدکردبوو، ئه‌ویش له شـاری که‌راچی ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه. بڕیاره له 11 ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌و وڵاته سـازبکرێت.