هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی هه‌رێمێکی سوننه یان به هه‌رێم بوونی ناوچه‌ی خۆرئاوای عێراق بابه‌تێکه‌و له نێوان هه‌ردوو بژارده‌ی جه‌نگ، یان کۆتایی هێنان به خۆپێشاندانه‌کان، چاوه‌ڕوانی بڕیاری سه‌رکرده دیاره‌کانی ئه‌نبار ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی جۆش‌و خرۆشی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری گۆڕه‌پانه‌کان تێکبشکێت هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌ی سی مانگه به‌رده‌وامن له دژایه‌تی کردنی سیاسته‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق.
ڕافیع ئه‌لعیساوی وه‌زیری پیشووی دارای عێراق که ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشاوه‌ته‌وه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له شاری ڕه‌مادی ڕایگه‌یاند هه‌ڵه گه‌وره‌کانی سیاسه‌تی مالیکی واده‌کات هیچ ڕێگایه‌ک بۆ دانیشتوانی ڕۆژئاوای عێراق نه‌مێنێته‌وه جگه له پێکهێنانی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ.
زانیاری زیاتر له ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان گۆران تۆفیقدایه.