موحه‌ممه‌د خامنه‌یی برای ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی له سه‌ر کۆماری پێشوی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی گرتووه و ئه‌وی وه‌ک که‌سێک ناساندووه که به‌رنامه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جێ به جێ ده‌کات و سه‌باره‌ت به شیانی کاندید کردنی ئه‌و هوشداری داوه.
له گفتوگۆیه‌کی که‌م وێنه‌ی له گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی فارس، موحه‌ممه‌د خامنه‌یی ده‌ڵێت که‌سانی خاوه‌ن ڕای ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی گورز لێدان له کۆماری ئیسلامی و "له‌ناوبردنی نه" بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی که خۆیان بیانهه‌وێت بێننه سه‌رکار و ئه‌و که‌سه‌ش که‌س نیه بێجگه له ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕژێم.
ڕه‌فسنجانی هێشتا بریاری نه‌داوه خۆی ده‌کاته پاڵێوراوی سه‌رکۆماری یان نا.
ڕۆژنامه نوسی کورد‌و شیکاری کاروباری ئێران و کورد بنکه له بلژیک ئازاد کوردی ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رکۆماری " زۆر هه‌ستیارن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران" بۆیه شیانی خۆ کاندیدکردنی ڕه‌فسنجانی بۆته مایه‌ی کاردانه‌وه‌ی زۆر له‌لایه‌ن که‌سانی نزیک له خامنه‌یی.