سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دواترین په‌یامیدا دید و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر مشت و مڕی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌ربڕیوه.
مه‌سعود بارزانی له‌و په‌یامه‌یدا (پرۆسه‌ی دیموکراسی له کوردستاندا به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێته‌وه) ده‌ڵێت نه داوای ده‌ستکاریکردنی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کردووه تا ماوه‌که‌ی درێژبکرێته‌وه، وه نه داواشی کردووه ڕێگه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه تا خۆی بۆ پۆسته‌که‌ی کاندید بکاته‌وه.
له به‌شێکی په‌یامه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا بارزانی ده‌ڵێت "له‌به‌ر زۆر ئه‌گه‌ر ڕه‌شنوسی ده‌ستور نه‌خراوه‌ته ڕاپرسیه‌وه و پرۆسه‌ی دانانی ده‌ستور پرۆسه‌یه‌کی ئاسایی بووه و هه‌موو قۆناغه‌کانی به شێوه‌ی سروشتی بڕیووه و ئێستا مافی خه‌ڵکه که ده‌بێت بڕیار بده‌ن ڕه‌شنوسی ده‌ستوره‌که‌یان لا په‌سه‌نده یان نا".
ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره‌ش بۆخۆی جێی پرسێکی زۆره و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێم و هه‌ندێک له ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش له فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره‌دان بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی هه‌موارکردنه‌وه‌ی.
سۆزان شه‌هاب، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مان ده‌ڵێت گرێی یاسایی له ئارادا نییه به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوری هه‌رێم به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستور له ئارادایه گرێیه‌کی سیاسیه که سازانی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی پێویسته.
سۆزان شه‌هاب ده‌شڵێت له یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا پاش یه‌که‌م هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ڵێت سه‌رۆکی هه‌رێم بۆی هه‌یه دوو گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی بکات و باسی له‌وه تیادا نییه به چ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که ئۆپزسیۆنی سه‌ره‌کیه له هه‌رێمه‌که‌دا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم داواکردنه تا به‌رنوسی ده‌ستوره‌که بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه.
کاردۆ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت په‌یامه‌که‌ی بارزانی ده‌روازه‌کانی هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی پێشتر هه‌بوو کڵۆم دا و ئه‌گه‌رێکی تری هێناوه‌ته ئاراوه که قه‌یرانێکی تر له هه‌رێمی کوردستاندا دروست ده‌کات.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت گه‌ر به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره خرایه ڕیفراندۆمه‌وه یانی دروستکردنی قه‌یرانی سیاسی به تایبه‌تیش هه‌موو ده‌زانن که ده‌ستور که‌م و کورتی تیادایه و وه‌ک ده‌ڵێت بۆ هه‌ر له ئێستاوه هه‌موار نه‌کرێت و ئه‌وجا بخرێته ڕیفراندۆمه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سۆزان شه‌هاب و کاردۆ موحه‌مه‌د، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دایه: