ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له لووله‌یه‌کی نه‌وتدا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕوویداوه و ئاگری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه و بووته مایه‌ی برینداربوونی که‌سێـک. به‌پـێی هه‌واڵه‌که ته‌قینه‌وه‌که له ئاکامی هێرشێـکهوه نه‌بووه.
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی TRT گوتیشی هۆکاره‌که‌ی ماشێـنێـکی زه‌وی هه‌ڵکه‌ندن بووه که له نزیـک شـاری دیاربه‌کر به هه‌ڵه له لووله نه‌وته‌که‌ی داوه، کاتێـک جۆگه‌یه‌کی ئاودێری هه‌ڵده‌که‌ن. وه‌گه‌ڕخه‌ری ماشێنه‌که به سه‌ختی برینداربووه.
ئاژانسی دهنگوباسی دۆگان وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا دوکه‌ڵێـکی ڕه‌ش به ئاسـمانی ناوچه‌که‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌م لووللهیه، نه‌وت له پارێزگای باتمانه‌وه بۆ ئه‌ده‌نه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گوێزێته‌وه.