جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه له سوریادا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی تیادا نابێت. که ئه‌رکی ئه‌و حکومه‌ته ده‌ربازکردنی سوریایه له شه‌ڕی ناوخۆ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌که‌ی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ ناسر جهوده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردن که له ڕۆما کرا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی داوه و گووتوشیه‌تی ئامانج چاره‌سه‌رکردنێکی سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریایه به‌پێی ڕێکه‌وتنی نێوان حکومه‌تی سوریا و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش به‌بێ هیچ چه‌ندوچونێک به‌و مانایه‌یه که به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا نابێته به‌شێک له حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه.
جان کێری ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شانشینی ئوردون کارمان له‌گه‌ڵ ده‌کات له ده‌مێکدا که پێویسته هه‌وڵبدرێت ته‌واوی لایه‌نه‌کان به یه‌ک بگه‌یه‌نرێن تا بتوانرێت حکومه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی کاریگه‌ر بهێنرێته ئاراوه به‌شێوه‌یه‌ک که به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د نابێته به‌شێکی ئه‌و حکومه‌ته.
پێشده‌چێت ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی جان کێری ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا بێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بوو جان کێری و سێرگیێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا هیوای خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له دره‌نگانێکی ئه‌م مانگی پێنجه‌دا به‌مه‌به‌ستی هێنانه ئارای وتووێژی ئاشتی سوریا.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له مۆسکۆ هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیادا ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو‌و که بۆ خۆی وه‌های ده‌بینێت کارێکی مه‌حاڵ بێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هیچ ڕۆڵێکی هه‌بێت له ئایندهی سوریادا، وه گوتووشیه چاره‌نوسی سه‌رۆکی سوریا شتێک نییه خۆی واته جان کێری بڕیاری لێبدات.
ده‌مێکه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی سوریا داواده‌کات هه‌موو پرۆسه‌یه‌کی ئاشتی له سوریادا به ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری ئاسایشی سوریا ده‌ستپێده‌کات.
له لێدوانێکیشدا بۆ په‌یامنێران هه‌ر له ڕۆما وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه گواستنه‌وه‌ی موشه‌کی پێشکه‌وتووی به‌رگری له‌لایه‌ن ڕوسیاوه بۆ سوریا ده‌بێته فاکته‌ری نائارامی له ڕه‌وشی ئاسایشی ئیسرائیل‌دا.
جان کێری ده‌ڵێت ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌و سه‌ودا موشه‌کیه‌ی نێوان مۆسکۆ و دیمه‌شق له ڕوانگه‌ی ئاسایشی ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه.
هاوکات ئیسرائیلیش داوای له ڕوسیا کردووه تا ده‌سبه‌جێ ئه‌و سه‌ودا چهکیه له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ده‌شڵێت ده‌شێت ببێته مایه‌ی ئاڵۆزی زیاتری ئاسایشی.
کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن زانیاریشیان داوه به ئه‌مریکا وه‌ک هیوایه‌ک تا فشار بخاته سه‌ر ڕوسیا بۆ ڕاگرتنی سه‌ودای فرۆشتنی موشه‌کی پێشکه‌وتووی به‌رگری.