خانمێکی ڕه‌به‌نی کاثۆلیک و دوو چالاکوانی ئاشتیخواز گوناهبار کراون به چونه ناو دامه‌زراوێکی چه‌کی ناو‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و تێکدانی ناو ئه‌و دامه‌زراوه.
ده‌سته‌یه‌کی سوێندخۆرانی فێدراڵی له ستانی ته‌نه‌سی، میگا ڕایس ی ته‌مه‌ن 83 ساڵ و مایکڵ واڵی و گرێک ۆرتیجی به گوناهبار دانا به‌هۆی زیانلێدانی موڵکی فێدراڵی و و تێکدانی دامه‌زراوی ( وای 12 ی ئاسایشی نیشتیمانی ) له مانگی 7 ی ڕابردوودا له شارۆچکه‌ی ئۆک ڕیدج.
ئه‌م سێ که‌سه دیواری ئاسایشی دامه‌زراوه‌که‌یان بڕیوه و به سپره‌ی دروشمیان له سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌که نوسیوه که شوێنی هه‌ڵگرتنی سه‌دان تۆن یۆرانیۆمی پیتێندراوه به ئاستێکی به‌رز، واته ئه‌و مه‌تریاڵه‌ی بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کارده‌هێنرێت.
دادپارێزانی فێدراڵی ده‌ڵێن ئه‌و کاره‌ی ئه‌و 3 که‌سه کردویانه زیانی هه‌زاران دۆلاری داوه و به ناچاریش کارکردن له‌و دامه‌زراوه بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته ڕاگیراوه.
له‌وانه‌یه ڕایس و واڵی و ۆرتیجی هه‌ر یه‌که به 20 ساڵ زیندانی کردن سزا بدرێن بۆ تێکدانی دامه‌زراوه‌که و هه‌ر یه‌که‌ش 10 ساڵی تریش زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا بدرێت بۆ ئه‌و زیانانه‌ی داویانه.