عێراق به‌ندێکی سه‌ره‌کی ئه‌و په‌یماننامه‌یه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که بۆ کۆتاییهێنانه به سه‌رهه‌ڵدانی کورد له تورکیادا.
ئه‌و به‌نده‌ش تایبه‌ته به شوێنی داڵده‌دانی جه‌نگاوه‌ره کورده‌کان.
له مانگی سێ‌دا پارتی کرێکارانی کوردستان واته په‌که‌که ڕێکه‌وتنێکی ڕاگه‌یاند بۆ کۆتاییهێنان به نزیکه‌ی 30 ساڵی قه‌یرانی کورد له تورکیادا که له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌یان هه‌زار که‌س کوژراون.
وه‌ک به‌شێک له‌و ڕێکه‌وتنه سه‌رهه‌ڵداوانی کورد قایل بوون به کشانه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغ له خاکی تورکیادا بۆ هه‌رێمی خودموختاری کورده‌کان له کوردستانی عێراق.
له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌دا حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت به‌و هه‌نگاوه قایل نابێت که ڕێکخراوێکی چه‌کدار له‌ناو خاکی وڵاته‌که‌یدا بێت و زیان له ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بدات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی عێراق ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش ده‌ستپێکی کشانه‌وی په‌که‌که هات بۆ شاخه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق. به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئایا عێراق هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پرۆسه‌یه یان نا که وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند مانگێک بخایه‌نێت.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵێن سـاڵح ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆدا چه‌ند پـرسیارێـکی له گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا کردووه.