هه‌ینی شهر به‌رده‌وام بو له‌سه‌رانسه‌ری سوریا، کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجه‌یی(ڕێکخراوی چالاکی ئۆپۆزسیۆن) ڕایگه‌یاند به‌لای که‌م 22 که‌س کوژران له‌شه‌ڕی سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی له دیمه‌شق، حومس، حه‌له‌ب،حه‌ما، و درعا کران.
له هه‌مانده‌م هه‌وڵه دیپڵۆماسییه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتی نێوان حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵداوانی دژه حکومه‌ت بکرێن و واشنتن ومۆسکۆ داوایان کردووه کۆنفرانسێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی له کوتایی ئه‌م مانگه له له‌نده‌ن بکرێت.
هه‌روه‌ها، ڕاو بۆچونی جیاواز به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ڕۆڵی ڕاستۆخۆی ئه‌مه‌ریکا له سوریا. پێنجشه‌ممه، سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان گوتی پشتگیری له دامه‌زراندنی هه‌رێمی نه‌فڕین له سوریا ده‌کات و حکومه‌تی سوریای تاوانبار کرد که هێڵی سوری به‌زاندووه
به به‌کارهێنانی چه‌ک کیمیاوی.
له‌و باره‌یه‌وه، مۆعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م مێزگرده‌ی سازداوه له‌گه‌ڵ دوو شاره‌زای کوردی سوریا: ڕیزدار خه‌لیل خه‌له‌ف ئه‌ندامی پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و ڕیزدار جان کورد نوسه‌ری سیاسی بنکه له ئا‌ڵمانیا.
ڕیزدار کورد ده‌ڵێت په‌نابه‌رانی سوریا بونه‌ته بارگرانی له‌سه‌ر ولاتانی تورکیا و ئۆردن و ئه‌وان داوای پێکهێنانی هه‌رێمی نه‌فرین ده‌که‌ن. ڕیزدار خه‌له‌ف ده‌ڵێت سوریا که‌وتۆته ناو کاره‌سات و داری له‌سه‌ر به‌رد نه‌ماوه به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی چاره‌یه‌ک بۆ باری سوریا بدۆزرێته‌وه کێشه‌ی تر له ناوچه‌که ماون چاره‌سه‌ر بکرێن. سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد نوسه‌ر جان کورد ده‌ڵێت تائێستا مه‌سه‌له‌ی کورد مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌بووه.