ده‌نگده‌رانی پاکستانی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی وڵاته‌که ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش گواستنهوهیکی مێژووییه له ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نیه‌وه که خولی چوار ساڵی کۆتایی پێ ده‌هێنێت بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی دیکه.
په‌یامنێرێکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناو ده‌نگده‌ران ده‌ڵێت باری ئاسایش به درێژایی ڕۆژ توند کرابوو، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ڕووداوی توندوتیژی له چه‌ند ڕۆژی پێش هه‌ڵبژاردن ڕوویدا.
به‌هۆی ڕووداوی توندوتیژی جیا جایا ڕۆژی شه‌ممه 14 که‌س له پاکستان کوژران.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له کراچی به‌لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژران. ئه‌م ڕووداوه له ئۆفیسی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتی گه‌لی پاکستان ڕوویدا. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و پارته سیاسیانه‌ی که زۆرجار ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌کانی تالیبان ده‌بنه‌وه.
به‌هۆی ده‌ستڕێژێک له ستانی به‌لوچستان 4 که‌س کوژراون.
شایانی باسه سه‌ره‌ڕای چه‌ند هێرشێک له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکی به شێوه‌یه‌کی ئێجگار زۆر له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن کرد.
له کۆتایی مانگی ڕابوردووه‌وه تا ئێستا زیاتر له 100 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون به‌هۆی هێرشه‌کانی تالیبان بۆ بنکۆڵ کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
تالیبان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش کردبوو.
عمران خان یاریزانی کرکێتی پێشوو و سیاسه‌تمه‌داری ئێستا ڕێبه‌رایه‌تی پارتی تحریکێ ئینساف ده‌کات و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌ڵستی ئه‌و دوو پارته ده‌کات که له مێژوه ده‌سه‌ڵاتی پاکستانیان له ده‌ستدایه. به‌ڵام خان که ده‌نگده‌ره گه‌نجه‌کانی پاکستان پشتیوانی لێده‌که‌ن له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له میانه‌ی وتاردان له نێو ده‌نگده‌ران به‌ربۆوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه له‌و کاته‌وه نه‌یتوانییه‌وه به شێوه‌یه‌کی پێویست له ناو ده‌نگده‌ران ئاماده بێت.
سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو نه‌واز شه‌ریف که سه‌رۆکایه‌تی پارتی پاکستان مسلم لیگ ده‌کات چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانییه‌دا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست بهێنێت.
هه‌ر لایه‌نێک له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شه‌ممه‌دا زۆرینه‌ی 272 کورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت ڕیبهراتی وڵات ده‌کات.