ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌ره جیاوازه‌کان ڕۆژی شه‌ممه خۆیان وه‌ک کاندید ناونوس کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که.
له‌و که‌سایه‌تیه سیاسیه دیارانه، ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پێشوتری ئێران و ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شائی هاوپه‌یمانه نزیکه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێستای ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد بوو.
دکتۆر موعته‌سه‌م تاتایی له زانکۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێت خۆ کاندید کردنی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ئاماژه‌یه‌که به لێک نزیک بوونه‌وه‌ی باڵی ڕیفۆرمخوازان و ئه‌و باڵه‌ی کۆنه‌پارێزانی ئێرانی که به سه‌رپه‌رشتی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامیه بۆ شکست پێهێنانی باڵی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.
دکتۆر تاتایی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ناکۆکیه‌کانی نێوان ڕه‌فسه‌نجانی و ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ناکۆکی کۆنن به‌ڵام له سه‌روه‌خته جیاوازه‌کاندا که‌لێنه‌کانی نێوانیان ئێجگار زۆر بووه و له هه‌ندێک سهروهختیشدا که‌لێنه‌کان بچوکبونهتهوه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر موعته‌سه‌م تاتایی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: