پـێده‌چێت پارتی کۆنه‌پارێزی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی پاکسـتان نه‌واز شه‌ریف سه‌رکه‌وتنی بهدهسـتهێنابێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی دوێنێ شه‌ممه‌دا، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی زۆری ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـت نه‌هێناوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕێژه‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی به‌شـداریـیان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دوێنێدا کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان که له 272 په‌رله‌مانتار پـێـکدێن.
وا دیاره پارتی موسلم لیگی نه‌واز شه‌ریف له پـێشـه‌وه‌یه و به دوایدا پارتی ته‌حریکی ئینسافی عومران خان یاریزانی کرکێتی پێشوو و سیاسه‌تمه‌داری ئێستا به پله‌ی دووه‌م دێت.
پارتی گه‌لی پاکسـتانیش که بنه‌ماڵه‌ی بێنه‌زیر به‌تۆ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی کوژراو سه‌رکردایه‌تی ده‌کات، له پله‌ی سێـیه‌م دێت.
به‌و پـێی پارتی نه‌واز شه‌ریف زۆربه‌ی زۆری کورسیـیه‌کانیان نه‌بردووه‌ته‌وه، ده‌بێت حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی پـێـکبهێنێت.
نه‌واز شه‌ریف له دوێنێ شه‌وه‌وه سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌ی ڕاگه‌یاندن، هه‌رچه‌ند هێشـتا جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ته‌واو نه‌بووه. ئه‌گه‌ربێت و ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کان سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان پشـتڕاستکرد ، ئه‌وا بۆ جارێـکی دیکه پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌گرێته‌وه ده‌ست که له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا 2 جار ئه‌و پـۆسته‌ی برده‌وه.
نه‌واز شه‌ریف داوای له هه‌موو پاکسـتانیـیه‌کان کرد بچنه پاڵی بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له کێشه و گرفته‌کانی، له‌وانه گرانی و بێ‌کاری و بڕینی کاره‌با و یاخیبووانی تاڵیبان.