بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی خراپی باری ته‌ندروسـتی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له کاتێـکدا بوو که عه‌لی ئه‌دیب جێـگری ئه‌مینداری گشـتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له جێگای مالیکی وته‌یه‌کی له سـاڵیادی شه‌هیدی میحرابدا خوێنده‌وه که سه‌ره‌تا به پـۆزش بۆ ئاماده‌نه‌بوونی مالیکی ده‌سـتیپـێـکرد که به‌هۆی خراپـی باری تهندروسـتیـیهوه نه‌یتوانیوه به‌شـداری بکات و ئه‌دیب نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات له‌و بۆنه‌یه‌دا که سـاڵڕۆژی تیرۆرکردنی محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم بوو.
له وتاره‌که‌یدا عه‌لی ئه‌لئه‌دیب که وه‌زیری خوێندنی باڵایه و که‌سی دووه‌مه له پاش مالیکی له پـۆسـتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا، ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن که بۆ هێنانه‌دی سـیستهمێـکی دیموکراسی دانراوه له عێراق، ئه‌و ئامانجه‌ی نهپـێـکا و نه‌شیتوانی ته‌وافوقی لایه‌نه‌کان جێـگای بگرێته‌وه.
پاشـان ئه‌دیب ده‌ڵێت ئه‌و حکومه‌ته‌ی که له پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه پـێـکمانهێناوه به ته‌وافوق و هاوبه‌شی نیشـتیمانی، سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتێـکی فه‌وزه‌ویی بۆ به‌رهه‌مهێناین که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان به‌رپـرسن له‌و شکسته‌ی که به هاوبه‌شی بڕیاری له‌سه‌ر درا.
له کۆتایی وتاره‌که‌ی مالیکیدا که عه‌لی ئه‌دیب خوێندیـیهوه، باس له‌وه ده‌کات پـێویسته پـیاداچوونه‌وه بکرێت به سیسته‌می ته‌وافوقی و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێسـتاش ڕاست بکرێته‌وه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ئابوری وڵات دروسـتکردووه.