ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سـته‌یه‌کی داد پـێـکهێنراوه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی مانگی ڕابردووی شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه که بوونه مایه کوژران و برینداربوونی ده‌یان که‌س.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ده‌سته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌که پـێـکدێت له 3 دادوه‌ر و داواکارێـکی گشـتی، باره‌گاکه‌ی له سه‌رۆکایه‌تی ئیستئنافی فیدراڵی له که‌رکوک ده‌بێت.
به‌پـێی ئه‌نجومه‌نه‌که سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشـتی دۆسێی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی ڕه‌وانه‌ی دهسـتهکهیان کردووه تاوه‌کو بهیهکهویان بنێن له‌گه‌ڵ دۆسێی لێـکۆڵینه‌وه‌کانی له دادگای حه‌ویجه‌دا هه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه په‌رله‌مانی عێراق پـێشـتر ده‌سته‌یه‌کی پـێـکهێنا بۆ لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی حه‌ویجه به سه‌رۆکایه‌تی عه‌ممار توعمه ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ک له سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران مزهر ئه‌لجه‌نابی و سه‌میره ئه‌لموسه‌وی و جه‌مال گه‌یلانی و ویساڵ سه‌لیم.
هه‌روه‌ها حکومه‌تیش ده‌سته‌یه‌کی لێـکۆڵینه‌وه‌ی پـێـکهێنابوو به سه‌رۆکایه‌تی سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیر.