په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه کۆتایی به دانیشتنه‌کانی وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵی خۆی هێنا به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت هێشتاش زۆرێک له به‌رنوسی یاسا گرنگه‌کان به‌بێ یه‌کلایی کردنه‌وه ماونه‌ته‌وه.
نه‌ک هه‌ر ته‌نها چاودیرانی سیاسی، به‌ڵکو زۆرێکیش له په‌رله‌مانتاران له‌و بڕوایه‌دان په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانیوه ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له ژیانی سیاسی عێراقیه‌کاندا ببینێت به‌و شێوه‌یه‌ی که پێویسته.
شۆڕش حاجی : له‌و بڕوایه‌دا نیم له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک ساڵه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا هیچ یه‌کێک له به‌رنوسی یاسا گرنگه‌کان په‌سه‌ند بکرێن.
گله‌یی له په‌رله‌مانی عێراق زۆره له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت نه‌شیتوانیوه ببێته چاودێرێکی ڕاسته‌قینه به‌سه‌ر حکومه‌تی وڵاته‌که‌وه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه له‌و ڕه‌وشه سیاسیه‌ی عێراقدا په‌رله‌مان ده‌توانێت چیبکات؟ که وه‌ک ده‌گوترێت هیچ لایه‌نێکی سیاسی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا متمانه‌ی به لایه‌نه‌کانی تر نییه.
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی: وڵاتێک گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانی دانه‌مه‌زرابێت ئه‌وا شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه په‌رله‌مانه‌که‌شی به‌م شێوه‌یه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق دوا دانیشتنی دووه‌م وه‌رزی یاسادانانی خۆی کرد له‌مساڵدا و هێشتاش ژماره‌یه‌ک به‌رنوسی یاسا هه‌ن به‌بێ په‌سه‌ندکردنیان که‌ڵه‌که بوون، له‌وانه به‌رنوسی یاساکانی نه‌وت و گاز ، یاسای لایه‌نه سیاسیه‌کان، دادگای باڵا، سنوری پارێزگاکان، گوناهبارکردنی پارتی به‌عس، لێبوردنی گشتی و چه‌ندان به‌رنوسی یاسای تریش.
به‌ڵێن ساڵح بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رله‌مانی عێراق له‌م مێزگرده‌دا میوانداری شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی میزگردهکهدایه: