ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا کارمه‌ندێـکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی داوه کاربه‌ده‌سـتێکی زانیاری ڕووسیا وه‌های لێبکات بۆ ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA کاربکات. ده‌ڵێت ئه‌مه جێـگه‌ی قبوڵ نیـیه و ده‌بێت ئه‌و کارمه‌نده ده‌ستبه‌جێ وڵاته‌که جیبهێڵێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه پاش ئه‌وه هات که ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا FSB گوتی هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مه‌ریکایی به ناوی ڕایان فاگڵ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سـتگیرکراوه.
ده‌زگای FSB گوتی ئه‌و که‌سه سـکرتێری سێـیه‌م بووه له به‌شی سیاسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مۆسـکۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا بۆ CIA کاریکردووه. گوتیشی ئامێری تایبه‌تی پـێـگیراوه له‌گه‌ڵ بڕێـکی زۆری پاره و نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و که‌سه‌ی هه‌وڵی داوه وه‌های لێبکات بۆ CIA کاربکات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕووسیا ده‌ڵێن له نامه‌که‌دا پـێشـنیارکراوه سه‌ره‌تا 100 هه‌زار دۆلاری بده‌نێ و پاشان نزیکه‌ی 1 ملیۆن دۆلار بۆ هاریکاری درێژده‌م.
پاش ده‌سـتگیرکردنه‌که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا مایکڵ مـکفاڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکای له مۆسـکۆ بانگهێشتکرد.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌مه‌ریکا هیچ لێـدوانێـکی فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه.