به‌م دواییه و وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌کرا سیاسه‌توانی ده‌ستڕۆشتو و سه‌رۆکی پێشوتری ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی خۆی کاندید کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکاته‌تی ئێران که بڕیاره 14 ی مانگی شه‌شی ئاینده ساز بدرێت.
ڕه‌فسنجانی به‌دروشمه‌کانی گرتنه به‌ری ڕێبازی نوێی ئابوری وسیاسی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی کرد.هاوکات سه‌رۆکی به‌رێی ئێران محه‌مه‌د خاته‌می هانی ڕیفۆرم خواستانی دا که پشتگیری ڕه‌فسنجانی بکه‌ن.
لێکۆڵه‌ری سیاسی، هێمن سه‌یدی دانیشتوی به‌ریتانیا، ده‌ڵێت هاشمی ڕه‌فسنجانی که‌سێکی میان ڕه‌و و ڕیفۆرم خواست نیه به‌ڵکو ده‌یه‌وێت هه‌لی بار لاوازی ئێستای ئێران بقۆزێته‌وه بۆ گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.به‌ڵام ڕون نیه ئه‌گه‌ر شورای نیگاهبانی وڵات پشتگیری بکه‌ن.