کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند شـارێـکی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژران و 23 که‌سیش برینداربوون.
خوێناوی‌ترین هێرش له شـاری که‌رکوک بوو، که له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو و دوو بۆمبی چێنراو بوو.
جه‌نه‌ڕاڵ تورهان عه‌بدولڕه‌حمان یوسف جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی که‌رکوک به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه له کاژمێر 3 ی پاش نیوه‌ڕۆ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی شـاره‌که‌دا ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژران و 8 ی دیکه برینداربوون. پاش یه‌ک کاژمێری تر بۆمبێـکی چێنراو له هه‌مان ناوچه‌دا ته‌قیـیه‌وه و ئه‌ویش بووه هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی 4 که‌سی دیکه که بریتی بوون له دوو منداڵ و دایک و باوکیان.
بۆمبێـێکی چێنراویش له گه‌ڕه‌کی تسعین ته‌قیـیه‌وه و ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی شـاره‌که بوو، له ئاکامدا 3 له پاسه‌وانه‌کانی برینداربوون. بۆمبێـکی چێنراوی دیکه‌ش له نزیک به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی شـاره‌که‌دا ته‌قیـیه‌وه و له‌وێش ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار که‌وتووه‌ته‌وه.
له شـارۆچکه‌ی تاڕمیـیه‌ی باکوری به‌غداش، که‌سێـکی خۆکوژ به ماتۆڕسکڵێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی به خاڵێـکی پـشـکنیندا ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 2 پـۆلیس و برینداربوونی 4 که‌س.
له شـاری موسڵیش بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش پـۆلیسێـک کوژراوه و 2 پـۆلیسیش برینداربوون.