کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و پـرۆژه بڕیاره‌ی په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه پـێشـنیارکرا و تیایدا داوای ئاڵوگۆڕی سیاسی له سوریا ده‌کرێت و هه‌روه‌ها به توندیش سه‌رزه‌نشـتی حکومه‌تی سوریا ده‌کات له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی زیاتری چه‌کی قورس له دژی نه‌یارانی.
بڕیاره‌که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به 107 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 12 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا، هاوکات 59 وڵات ده‌نگیان نه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، بڕیاره‌که که‌متر پـشـتیوانی لێـکرا به به‌راورد له‌گه‌ڵ بڕیارێـکی پـێشـووی کۆمه‌ڵه‌که له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردوودا، که به 133 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 12 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا و ته‌نها 31 وڵات بێ ده‌نگ بوون.
ڕووسیای هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د به نه‌رێ ده‌نگی بۆ بڕیاره‌که دا و کۆمهڵێـکیش له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین که ئه‌رجه‌نتین ڕابهرایهتیـیان ده‌کات داوایان کردبوو گۆڕانکاری له پـرۆژه بڕیاره‌که‌دا بکرێت، له‌و بڕگه‌یه‌ی باس له پشـتیوانیکردنی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کرێت، به‌ڵام داواکه‌یان قبوڵ نه‌کرا.