نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت یه‌که‌م کۆمه‌ڵی ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مریکا له نزیک به‌غداوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌لبانیا وه‌ک به‌شێک له پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێکردنیان.
له ڕاگه‌یاندنێکدا ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه مارتن کۆبله‌ر نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت 14 ئه‌ندامی موجاهیدینی خه‌ڵق دره‌نگانێکی ڕۆژی چوار شه‌ممه گه‌یشتونه‌ته ئه‌لبانیا وه‌ک به‌شی یه‌که‌می ئه‌و 210 که‌سه‌ی موجاهیدین که حکومه‌تی وڵاته‌که قایل بووه به وه‌رگرتنیان.
نزیکه‌ی 3000 ئه‌ندامی موجاهیدین له ساڵی پاردا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراقه‌وه گواسترانه‌وه بۆ ئۆردوگایه‌کی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا وه‌ک به‌شێک له‌و هه‌وڵه‌ی بۆ دڵنیا بوون له گواستنه‌وه‌یه‌کی پارێزراویان درا.
حکومه‌تی عێراق ده‌خوازێت ڕێکخراوی موجاهیدینی له کۆڵ ببێته‌وه که شان به شانی هێزه سه‌ربازیه‌کانی سه‌دام حسێن شه‌ڕی دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ده‌کرد.
موجاهیدینی خه‌ڵق دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه و چالاکی جۆراوجۆری له‌شکریی له‌ناو ئێران‌دا کردووه تا ئه‌وکاته‌ی له ساڵی 2001 دا ئیدانه‌ی کاری توندوتیژی کرد.