سه‌رۆکی ئه‌مریکا و سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا هاوڕان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به فشاره‌کان بۆ سه‌ر سه‌رۆکی سوریا تا ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت هاوکاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا ده‌درێن.
له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌که‌ی ڕۆژی 5 شه‌ممه‌یاندا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به هاوهه‌ڵوێستی واشنتۆن و ئانکه‌ره کردسه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌ردار بوونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بۆ حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه جێبهێڵێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیاش ده‌ڵێت تورکیا و ئه‌مریکا هاوهه‌ڵوێستن بۆ پشتیوانکردنی ئۆپزسیۆنی سوریا و هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتنیش له‌وه‌ی سوریا ببێته مۆڵگایه‌ک بۆ تێرۆریستان.
ڕۆژنامه‌وان ئه‌مبه‌رین زه‌مان بنکه له تورکیا ده‌ڵێت په‌یامه‌کان به ڕوونی و ئاشکرایی گه‌یشتونه‌ته دیمه‌شق، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا چی ده‌کرێت بۆ پێکانی ئامانجه‌کانی ئه‌و په‌یامانه؟
له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یاندا هه‌ردوو ڕێبه‌ر جه‌ختیان له ئامانجی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات کرده‌وه به‌رامبه‌ر به سوریا به‌ڵام به جیاوازی ڕوانین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌و ئامانجانه، هه‌رچه‌نده باسیان له جیاوازیه‌کان نه‌کرد.
ئه‌مبه‌رین زه‌مان ده‌ڵێت لێره‌دا پێویسته سه‌یری گرنگیی ئامانجه هاوبه‌شه‌کان بکرێت وه‌ک لاچونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و هاتنه ئارای سوریایه‌کی نوێی دیموکراسی که مافی که‌مایه‌تیه‌کانی تیادا پارێزراو بێت.
ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه‌ی تورکیا له‌وبڕوایه‌دایه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت پێویست به چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی سوریا هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه‌ش بێت و ده‌شڵێت ئه‌گه‌رچی گومانێکی زۆر هه‌یه له‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسی هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌م زووانه بێته ئاراوه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتنانه‌ی له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوه و هه‌روه‌هاش ئه‌و ڕۆڵه‌ی وڵاتان له‌ناو سوریادا ده‌یگێڕن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مبه‌رین زه‌مان، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: