سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق داوای کردووه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نا ئاسایی په‌رله‌مان بکرێت بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق.
ئه‌م داوایه‌ی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی له‌سه‌ر پێشنیازی لایه‌نی سه‌دریه‌کان بووه بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له هۆکاره‌کانی تێکچونی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ته‌قینه‌وه‌کان و هێرشه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت وه‌ک چۆن له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بکرێت ئاوه‌هاش بڕواناکات ئه‌گه‌ریش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه کرا سه‌رکه‌وتوو نابێت.
به‌ڕێز جه‌میل ده‌شڵێت داواکراوه وه‌زیری به‌رگری و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی وڵاته‌که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده بن ، به‌لام ئه‌گه‌ر وه‌زیری به‌رگری هات ده‌توانێت وه‌ڵامی چ پرسیارێکی ئاسایشی بداته‌وه که خۆی وه‌زیری ڕۆشنبیریه و ده‌شڵێت " نازانم قه‌ڵه‌م و چه‌ک چۆن یه‌کده‌گرنه‌وه".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌ی به‌ڵێن ساڵحدایه له‌گه‌ڵ ئوسامه جه‌میل.