سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی کلارینی ئه‌رجه‌نتینی گوتویه‌تی واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنێت، وه ئه‌مه‌ریکا بۆی نیـیه ده‌سـتوه‌ربداته کاروباری سیاسی وڵاته‌که‌ی.
ئه‌سه‌د به ڕۆژنامه‌که‌ی گوتووه ئایندهی وڵاته‌که‌ی له کۆنگره‌یه‌کدا ده‌سـتنیشـان ناکرێت، به‌ڵـکو خه‌ڵـکی سوریا له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات. پاشـان گوتویه‌تی نه ئه‌مه‌ریکا و نه هیچ وڵاتێـکی دیکه بۆی نیـیه ده‌ستوه‌ربداته کاروباری ناوخۆی سوریا.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌شـار ئه‌سه‌د باس له ئایندهی سیاسی خۆی بکات له‌وه‌تای واشنتن و مۆسـکۆ له زوویه‌کی ئه‌م مانگه ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی که تیایدا حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌شـداری بکه‌ن به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ئاشـتیـیانه بۆ قه‌یرانی ناو ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا پـێشـبینی ده‌که‌ن کۆنگره‌که له مانگی داهاتوودا سـازبکرێت، به‌ڵام هێشـتا ڕۆژه‌که‌ی ده‌سـتنیشـان نه‌کراوه، وه نه ئه‌سه‌د و نه هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بڕیاری ته‌واویان نه‌داوه به‌شـداری بکه‌ن.