به‌پـێی ڕاپـۆرتی چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی، فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسـدارانی ئێران ئاگاهی داوه که‌وا هێزه‌کانی چاودێری ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر نائارامیـیهک له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتوودا ڕووبدات.
به‌پـێی چه‌ند ڕۆژامهیهکی ئێرانی، له‌وانه ڕۆژنامه‌ی به‌هاری ڕیفۆرمخوازان، ڕه‌سول سینایی ڕاد سه‌رۆکی ده‌فته‌ری سیاسی سوپای پاسـداران ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
سینایی ڕاد گوتویه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌که ئاڵۆزه و ناتوانرێت پـێشـبینی ئه‌نجامه‌کانی بکرێت، وه ڕه‌نگه ئاژاوه و نائارامی له تارانه‌وه ته‌شه‌نه بکات بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که، چونکه بۆ یه‌که‌م جاره هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و شـاره‌وانی پـێـکه‌وه سـازده‌کرێن. باسی له‌وه‌ش کردووه له‌وانه‌یه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی بگیرێته‌به‌ر، له‌وانه سنووردارکردنی ئنته‌رنێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2009 و ده‌سـتپـێـکردنی خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئۆپـۆزسیۆن، به‌شێـکی زۆری ڤیدیۆی خۆپـیشـاندانه‌کان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرانه‌وه که تیایاندا نیشـان ده‌درا چۆن هێزه‌کانی حکومه‌ت سه‌رکوتی خوێناویـیانه‌ی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌کرد.
چاودێران ده‌ڵێن ئه‌م لێـدوانه‌ی سه‌نائی هه‌وڵێـکی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه بۆ ترسـاندنی کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 14 ی مانگی شه‌ش نه‌قۆزنه‌وه بۆ سـازکردنی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سیاسی.