به پێی ته‌له‌ڤیزیۆنی سوریا، هێزه‌کانی حکومه‌ت چونه‌ته ناو شارۆچکه‌ی قوسێر وه‌ک به‌شێک له هێرشی چه‌ند هه‌فته‌یان بۆ گرتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م شاره ستراتێجیکه که دیمه‌شق به که‌ناری ده‌ریای سپی گرێ ده‌دات.
ته‌له‌ڤیزیۆنی سوریا ده‌شڵێت هێزه‌کانی ئاسایش یه‌کشه‌ممه چونه ناو قوسێر و ده‌ستیان به سهردهدونانی تێرۆریستان کرد-حکومه‌ت ئه‌م ناوه بۆ سه‌رهه‌ڵداوان به‌کار ده‌هێنێت که دوو ساڵه شهر ده‌که‌ن بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆکی تاکڕۆی به‌شار ئه‌سه‌د.
کاربه‌ده‌ستێکی سوریا به ئاژانسه‌کانی ڕاگه‌یاندنی بێگانه‌ی گوت هێزه‌کانی حکومه‌ت باره‌گای شاره‌وانی و بیناکانی ده‌ورووبه‌ریان گرتون. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ پشتڕاستی ئه‌مه‌یان نه‌کردۆته‌وه.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن یه‌کشه‌ممه، هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ره‌که‌یان بۆ سه‌ر قوسێر توندتر کرد به توپخانه و فڕۆکه‌ی جه‌نگی په‌لاماری شاروچکهکهیان داوه و زیانیان له ماڵه‌کان داوه.
ئه‌وان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت له لایه‌ن میلیشیای سه‌ر به ئه‌سه‌د و شه‌ڕکه‌رانی کۆمه‌ڵی میلیتانی حیزبوڵڵای لوبنان پشتیوانیان لێکرابو. ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت به‌لانی که‌م 30 که‌س کوژراون که 16یان سه‌رهه‌ڵداون.