زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌غدای پایته‌ختی عێراق و چه‌ند شـارێـکی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 70 که‌س کوژراون و زیاتر له 200 که‌سیش برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن هه‌ر له به‌غدا 9 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له بازاڕ و ناوچه شیعه نشینه‌کاندا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 46 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 150 که‌س.
له شـاری به‌سره‌ی باشوری وڵاته‌که‌ش 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه، یه‌کێـکیان له به‌رده‌م چێشـتخانه‌یه‌ک و ئه‌وی دیکه‌یان له شوێنی سه‌ره‌کی ڕاوه‌سـتانی پاسه‌کانی شـاره‌که. به‌پـێی لێـدوانی گوته‌بێژی پـۆلیسی شـاره‌که عه‌قید عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لزه‌یدی به لایه‌نی که‌م 13 که‌س به‌هۆی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه کوژراون و 40 که‌سیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراویش به کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سووننه‌ی سه‌ر به حکومه‌ت له شـاری سامه‌ڕای باکوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی له‌شـکریدا گردبووبوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی موچه‌کانیان. سه‌رئه‌نجام 3 که‌س کوژران و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی حه‌دیسه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار چه‌کداران بۆسه‌یان بۆ 2 هێزی گه‌ڕۆکی پـۆلیس ناوه‌ته‌وه و 8 پـۆلیسیان کوشتووه.
هه‌ر له ئه‌نبار، 13 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌وانه هه‌شتیان ئه‌و پـۆلیسانه بوون که ڕۆژی هه‌ینی ڕفێندران. ده‌ڵێن هه‌ر یه‌که‌یان گولـله‌یه‌ک به سه‌ریـیه‌وه نراوه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌کان ناردووه.