به‌پـێی هه‌واڵه‌کانی له تارانه‌وه، شورای نیگه‌هبانی ئێران ناوی دوو کاندیدی لابردووه له‌وانه‌ی شیانی هه‌بوو له پێشه‌بڕکێی سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌دا به‌شـداری بکه‌ن. به‌مه‌ش ڕێگای گرتووه له ئه‌سفه‌ندیاری ره‌حیم مه‌شایی که یاریده‌ده‌رێکی سه‌ره‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده و هه‌روه‌ها ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی که‌وا ئومێدی ڕیفۆرمخوازه‌کانی بوژاندبۆوه.
سه‌ڵاح مه‌جیدپوور شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هۆڵه‌ندا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ر له‌وه‌ی له تاران ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ئه‌وه بڵاوبکه‌نه‌وه که‌وا شورای نیگه‌هبانی ئێران ره‌فسه‌نجانی و مه‌شایی له لیستی کاندیده‌کان لابردووه گوتی لایه‌نگرانی عه‌لی خامه‌نه‌یی و به‌شی کۆنه‌پارێزان به تایبه‌تی ئێستا باڵاده‌ستن، ئه‌مه‌ش به‌ڕێگای ده‌رکردنی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی و ئه‌سفه‌ندیاری ره‌حیم مه‌شایی له پێشهبڕکێکردن بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی داهاتووی ئێران.
مهجیدپـور ده‌شڵێت ئه‌و پـێـیوایه سه‌عیدی جه‌لیلی ده‌رفه‌تێکی باشی هه‌یه بـبێت به سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران.