وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری له ئوردنه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا و که‌سایه‌تیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، به مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی پـشـتیوانی بۆ سـازکردنی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی بۆ سوریا له مانگی داهاتوودا.
جان کێری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشته عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن و بڕیاره سه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا بکات له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی تیایدا ئه‌مه‌ریکا و 10 وڵاتی ڕۆژئاوایی و عه‌ره‌بی به‌شـداری ده‌که‌ن له ژێر ناوی دۆسـتانی سوریادا. چاوهڕواندهکرێت ئه‌ندامانی باڵای ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بـبن.
یه‌ک له بابه‌ته سه‌ره‌کیـیه‌کانی کارنامه‌ی کۆنگره‌که، پـێشـنیارێـکی ئه‌مه‌ریکایی- ڕووسیایـیه بۆ به‌یه‌کگه‌یاندنی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له مانگی داهاتوو به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی زیاتر له دوو سـاڵه ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه. هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا حکومه‌ت یان ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ به‌شـداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره ئاماده ده‌بن یان نا و هه‌روه‌ها کێ نوێنه‌رایه‌تیـیان ده‌که‌ن و وتووێژه‌کان له کوێ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ گوتی پـێویسته له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ڕۆژی کۆنگره‌که ده‌سـتنیشـان بکرێت، چونکه پـێویسته بۆ کۆتاییهێنان به‌و توندوتیژیـیه ترسـناکهی سوریای گرتووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هجه‌ت سوله‌یمان باڵیۆزی سوریا له ئوردن سه‌رزه‌نشتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد و به په‌یامنێرانی گوت ئه‌م یازده وڵاته‌ی له کۆنگره‌ی دۆسـتانی سوریا به‌شـداری ده‌که‌ن له بری ئیسرائیل شه‌ڕێـکی تێرۆرسـتی له دژی دیمه‌شق ده‌که‌ن.