دیاریکردنى 20 ى مانگى شهش بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى نەینهوا و ئەنبار، له لایەن هێزە سیاسیەکانى شارى موسڵەوە پێشوازى لێکرا و کوتلەى موتەحیدون بە سەرۆکایەتى ئوسامە نوجەیفى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داوا لە هێزە سیاسیەکان دەکات پابەندى وادەکە بن و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى موسڵیش دەڵێت ئەوان ئامادەکاریان بۆ بەرێوەچونى پرۆسەکە تەواوکردوە.
پاش ئەوەى لە دانیشتنى رۆژى دووشەممەى ئەم هەفتەیە ئەنجومەنى وەزیران لەسەر داواى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بڕیارى دا وادەى هەڵبژاردنەکان بۆ 20 ى مانگی شهش پـێش بخرێن. لە ئێستادا جارێکى تر هێزە سیاسیەکان لە پارێزگاى موسڵ کەوتوونەتەوە خۆئامادەکردن بۆ بانگەشە بۆ لیستەکانیان.
لیستى برایەتى و پـێکەوە ژیانى کوردەکان لە موسڵ پـێشوازى لە بڕیارەکە دەکەن. خەیرى شەنگالى وتەبێژى لیستەکە بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت هەرچەندە لە سەرەتاوە بڕیارى دواخستنى هەڵبژاردن بڕیارێکى سیاسى بوو، بەڵام ئەوان ئامادەن بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسەیە. ئاماژە بەوەش دەکات دواخستنى هەڵبژاردنەکە زیانى زۆرى مادى بە لایەنە سیاسیەکان گەیاند.
لاى خۆشیەوە و لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا، جوان نعێمى وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى پارێزگاى موسڵ دەڵێت بەهۆى دواخستنى هەڵبژاردنەکان بەربەستى زۆریان بۆ دروست ببو، بەڵام دەشڵێت ئەوان تەواوى ئامادەکاریان بۆ پـرۆسەکە کردووە لەو وادە نوێیەى کە دیارى کراوە.