کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له بنکه‌یه‌کی پشکنین کردووه و 4 سه‌ربازیان کوشتوه.
دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌ڵێن 4 که‌سی تریش بریندارن له‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی شارۆچکه‌ی تاجی.
چه‌کداره‌کان پاش شه‌ڕێکی کورت توانیویانه خۆیان ده‌ربازبکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکیان لێبکه‌وێت.
کاربه‌ده‌ستێکی ته‌ندروستی ژماره‌ی زیانه گیانیه‌کانی پشتڕاستکردۆته‌وه.
شارۆچکه‌ی تاجی مۆڵگایه‌کی پێشووی یاخیبووانی عێراقی بووه.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زیادبوونی توندووتیژیه‌کان که ته‌نها له هه‌فته‌ی ڕابردوودا نزیکه‌ی 300 که‌سی تیادا کوژران.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ئاگاهی داوه له‌سه‌ر خراپ بوونی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که و فرمانیشی داوه ئاڵ و گۆڕ له پۆسته باڵاکانی بواری ئاسایشی وڵاته‌که‌دا بکرێت.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریانه‌یان له کاربه‌ده‌ستانی عێراقیه‌وه ده‌ستکه‌وتووه به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت.