ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ده‌ڵێت ئێران هه‌نگاوێـکی گه‌وره‌ی ناوه به ئاڕاسته‌ی دامه‌زراندنی ڕیاکته‌رێـک که وه‌ک شـاره‌زایانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ڕێـگه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات بۆ به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سـته‌کانی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی پـێویستن.
ئاژانسی IAEA له ڕاپـۆرتی وه‌رزی خۆیدا، نووسیویه‌تی ئێران ڕیاکته‌رێـکی بۆ ده‌زگایه‌کی ئاوی قورس له نزیک ڕۆژئاوای شـاری ئاراک ڕه‌وانه‌کردووه، به‌ڵام هێشتا داینهمهزراندووه.
وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوا مه‌ترسیـیان هه‌یه له‌وه‌ی ده‌زگای ئاراک بتوانێت مادده‌ی پـلۆتۆنیۆم بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ئاماده بکات.
ئێرانیش لای خۆیه‌وه سووره که به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
عه‌لی ئه‌زغه‌ر سوڵتانی باڵیۆزی ئێران له ئاژانسی IAEA دوێنێ چوارشه‌ممه گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌پـێی په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی هاوکاری ده‌کات. ده‌ڵێت له پاش 10 سـاڵ له به‌هێزترین پـشـکنین له مێژووی IAEA ی‌دا هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکات ئێران له چالاکیـیه ناوکیـیهکانیدا بۆ مه‌به‌سـتی قه‌ده‌غه‌کراو کاری کردبێت.