قه‌یرانی سیاسی عێراق هه‌تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ربوونی ناکۆکیـیهکانیش به ڕێگه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه به دور ده‌بینرێت پاش ئه‌وه‌ی ململانێـکان مۆرکێـکی تایفیـیان وه‌رگرت و ئاڵۆزبوونی دۆخه‌که‌ش له گۆڕه‌پانی خۆپـیشـاندانهکانهوه گواسترایه‌وه بۆ نێو هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردن، که له لایه‌ن هه‌ردوو که‌سایه‌تی نوجێفی سووننه مه‌زهه‌ب و مالیکی شیعه مه‌زهه‌به‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
له ئێسـتادا به‌هۆی خرابوونی بارودۆخی ئاسایشی وڵاته‌وه، ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته یه‌کتر تۆمه‌تبارده‌که‌ن و په‌رله‌مانیش له ئاست قه‌یرانه‌که‌دا په‌کی که‌وتووه و حکومه‌تیش به‌هۆی پاشه‌کشێی وه‌زیره‌کان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و به چه‌کداربوونی خۆپـیشـانده‌ران داموده‌زگاکانی حکومه‌ت ئیفلیج بووه. هاوکات شه‌قامی عێراقیش له‌م دۆخه قه‌یراناویه‌دا ڕووبه‌ڕووی شه‌پـۆلێـک له هێرش و په‌لاماری تێرۆرسـتی بووه‌ته‌وه که وه‌ک چۆن چاودێران ئاماژه‌ی پـێده‌که‌ن له‌مڕۆدا عێراقیـیه‌کان ڕه‌نگوبۆی خوێنیان گرتووه و هه‌تا دێت ئاسۆی باشبوونی ئاسایشی وڵاتیشیان بێ هیوایان ده‌کات.
دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و بڕوایه‌دایه هه‌تا کۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی حکومه‌ت ململانێ سیاسیـیه‌کان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.