جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ی توند و ڕه‌ق له شورای نیگه‌هبانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گرێت به‌هۆی ڕێگه گرتنی ئه‌و شورایه له سه‌دان کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و ده‌شڵێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبانه بۆته ته‌گه‌ره و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌کی ڕه‌وای دیموکراسیدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت زۆر سه‌خته بگوترێت له ئێران پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌کی ئازاد و ڕه‌وا و ڕوون و ئاشکرایه، کاتێک ئه‌نجومه‌نێکی هه‌ڵنه‌بژێردراو دێت و هه‌ندێک کاندید دیار ده‌کات که ڕێک و ڕه‌وان نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕژێمی ئێران ده‌که‌ن.
جان کێری ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌وه پێویسته ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانی گه‌لی ئێران ده‌که‌ن وڵاته‌که به‌ڕێوه‌به‌رن.
شورای نیگه‌هبان له ئێران ڕێگه‌ی له ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌وانه گرت که خۆیان ناونوس کردبوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ، له‌وانه ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی پێشوتری ئێران. ئه‌م ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی گورزێک بوو بۆ به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازان له کۆماری ئیسلامی ئێران.