وڵاتی نه‌مسا یان ئوتریش داوای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌مارۆ چه‌کیه‌کانی سه‌ر سوریا ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌شێت هۆکارێک بێت بۆ شێوازێکی تری سه‌رله‌نوێ بیرکردنه‌وه له ڕۆڵی ئاشتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
نه‌مسا 377 سه‌ربازی هه‌یه له سه‌رجه‌م ئه‌و 900 ئاشتی پارێزه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که له به‌رزاییه‌کانی گۆلان دانراون واته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سوریا له ئیسرائیل جیا ده‌کاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوتریش ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی له‌وانه‌یه سه‌ربازه‌کانی ئاشتی پارێزان ببنه ئامانجی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا ئه‌گه‌ر وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی برۆکسلدا بڕیاریان دا چه‌ک بدرێت به سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا.
فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ئه‌و دوو وڵاته‌ن داکۆکی له پێدانی چه‌ک ده‌که‌ن به ئۆپزسیۆنی سوریا.
نه‌مسا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت ئه‌وا چیی دی سوریا وه‌ها سه‌یری ئاشتی پارێزه‌کانی ناکات که هێزێکی بێلایه‌ن بێت به‌هۆی ئه‌ندامێتی ئوتریشه‌وه له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ده‌شڵێت هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ چهکیهکان له‌سه‌ر سوریا کێشه‌ی ڕاسته‌قینه بۆ وڵاته‌که‌ی دروستده‌کات له به‌رزاییه‌کانی گۆلان.