پاکستان جارێکی تریش هه‌ڵوێستی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی هێرشه ئاسمانیه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مریکایی له خاکی پاکستان‌دا، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌وایی داوه به ناچاریی له به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره هێرشانه بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵک.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتوویه‌تی هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ده‌بنه مایه‌ی کوژرانی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بێت و هه‌روه‌هاش پێشێلکاری سه‌روه‌ری نیشتیمانی پاکستان و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشه.
پاکستان ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوانینه‌ی سه‌رۆک ئۆبامادا کۆکه که ته‌نها به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی پارێزراومان ناکات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌باره‌ت به ڕێبازی دژه تێرۆر سه‌رۆک ئۆباما گوتی له‌شکری ئه‌مریکا ده‌ستگیرکردن و لێکۆڵینه‌وه کردن و دادگایی کردنی تێرۆریستانی پێباشتره وه‌ک له به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان.
سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌وایی دا به به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره فڕۆکانه بۆ لێدانی ئه‌لقاعیده و ڕێکخراوه‌کانی تری هاوهه‌ڵوێستی ئه‌لقاعیده.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاتانی بیانی‌دا کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕای گشتی ده‌ره‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی ده‌بێت که دوژمنی زیاتریش بۆ ئه‌مریکا دروست ده‌کات، به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناتوانێت ڕێگه بدات به تێرۆریستان له‌هه‌ر شوێنێک بێت بیانه‌وێت دابنیشن و هێرشی خوێناوی بکه‌ن.