په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی یاسایه‌کی په‌سه‌ندکردووه که تیایدا فڕۆشـتنی مه‌ی سنووردارده‌کات و ڕیـکڵامکردن بۆی قه‌ده‌غه‌ده‌کات.
به‌پـێی یاساکه فرۆشـتنی مه‌ی له کاژمێر 10 ی شه‌وه‌وه هه‌تا 6 ی به‌یانی قه‌ده‌غه ده‌کرێت و نابێت له نزیک مزگه‌وت و ناوه‌نده پهروهردهیـیهکانهوه بفرۆشرێت.
یاساکه ڕێـگه له کۆمپانیاکانی مه‌ی دروسـتکردنیش ده‌گرێت ڕیکڵام بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان بکه‌ن. هه‌روه‌ها که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنیش ناچار ده‌کات باس له خراپـیهکانی مه‌ی بکه‌ن و ئه‌و دیمه‌نانه له فلیم و زنجیره تهلهفیزیۆنیـیهکانیاندا نیشـان نه‌ده‌ن که هانی مه‌ی خواردنه‌وه ده‌دات.
پاشـان یاساکه سزای توندی بۆ سه‌ر هه‌ر که‌سێـک داناوه که به مه‌ستی یان سه‌رخۆشی ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕێت. ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.05 گرام له خوێنی‌دا کحول هه‌بێت و شۆفێری بکات، ئه‌وا 500 دۆلاری پـێ ئه‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێژه‌که له خوێنی‌دا بگاته 0.1 گرام ، ئه‌وا بۆی هه‌یه هه‌تا 2 سـاڵ زیندانی بکرێت.
لایه‌نگرانی یاساکه ده‌ڵێن مه‌به‌ست لێی پاراستنی کۆمه‌ڵه و به تایبه‌تی گه‌نجان له زیانه‌کانی کحول. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن پارتی ئاکه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یه‌وێت ورده ورده مه‌رامه ئیسلامیـیه‌کانی خۆی بسه‌پـێنێت.
یاساکه پـێویستی به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆک کۆمار هه‌یه تاوه‌کو بچێته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه. پـێشبینی ده‌کرێت له‌م نزیکانه واژوی بکات.