ڕووسیا ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ڕه‌زامه‌ندی نیشـانداوه بۆ به‌شـداریکردن له کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی ئایندهی ئه‌و وڵاته‌ی وا بۆ دوو سـاڵ زیاتره ڕۆژانه خوێنی لێ ده‌ڕژێت.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام گوتی له ئێسـتادا ناتوانرێت ڕۆژێـک بۆ سـازکردنی کۆنگره‌که ده‌سـتنیشـان بکرێت، چونکه هێشـتا ڕوون نیـیه کێ نوێنه‌رایه‌تی ئۆپـۆزسۆن ده‌کات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، سێرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه به ته‌له‌فون وتووێژی له‌گه‌ڵ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کردووه له باره‌ی قه‌یرانی سوریاوه. کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هه‌ردوو وه‌زیر بڕیاریان داوه ڕۆژی دووشه‌ممه له پاریس کۆبـبنه‌وه.