له‌سه‌ر داوای سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی شیعه‌کان و سوننه‌کان له مه‌یدانێکی سه‌ره‌کی به‌غدای پایته‌خت نوێژی هاوبه‌شیان کرد.
له‌م نوێژکردنه هاوبه‌شه‌دا ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌ستی حکومه‌ت و ڕێبه‌رانی ئاینی وڵاته‌که له هه‌ردوو ئاینزاکه به‌شدارییان کردبوو له‌گه‌ڵ وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی وڵاتیانی عێراقیشدا.
ئه‌م مه‌ڕاسیمی نوێژی هه‌ینیه که به کۆمه‌ڵ کراوه هه‌وڵیکی تری عێراقیه‌کانه بۆ به‌گژدا چونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا کرانه سه‌ر چه‌ند مزگه‌وتێکی سوننه‌کان و چه‌ند حوسه‌ینیه‌کی شیعه‌کانیش.
عوزێر حافز نه‌زیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت پرسیار سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داویه‌تی بۆ نوێژکردنی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئاینزا سه‌ره‌کیه‌که ئه‌وه‌یه تا چه‌ندێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نوێژکردنه ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت که مالیکی نیازی پاکه له به‌رامبه‌ر سوننه‌کان و نه‌یاره‌کانیدا؟
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینیدا چه‌ندین لاو ، چه‌ندین خزمه‌تگوزاری مزگه‌وته‌کان له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کانی سه‌ر به سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ده‌ستگیرکراون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، عوزێر حافز نه‌زیر ئاماژه‌ش به مه‌به‌سته‌کانی مالیکی ده‌کات وه‌ک هۆکار بۆ نواندنی ئه‌و هه‌ڵوێسته، وه‌ک ده‌ڵێت له‌وانه خۆ نیشاندانی وه‌ک سه‌رکرده‌ی شیعه‌کانی عێراق، وه ده‌شڵیت به‌ڵام ئه‌و خواسته‌ی بۆ ناچێته سه‌ر چونکه زۆرێک له‌ناو شیعه‌کاندا له‌گه‌ڵ مالیکیدا کۆک نین.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: