به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاسێکی خوێندنگا له پاکستان 16 منداڵ و مامۆستایه‌کیان له ڕۆژی شه‌ممه گیانیان له‌ده‌ست دا. ڕاپۆرته‌کانی پێشووتر ڕایانگه‌یاندبوو هه‌مو قوربانییه‌کان منداڵن.
پۆلیس ده‌ڵێت هه‌ر 17 قوربانییه‌که سوتاون له کاتێکدا پاسه‌که‌یان له شاری گوجرات گڕی گرت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی منداڵ بریندار بوون و به‌هۆی برینه‌کانیانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ن.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و گڕه به‌هۆی کێشه له ته‌نکی به‌نزینی پاسه‌که ڕوویداوه.
ئه‌و پاسه به گاز و به‌نزینیش کاریکردووه.
پۆلیسی خۆجێی ڕایگه‌یاند گڕی پاسه‌که به‌هۆی ئه‌وه بوو که شۆفێره‌که هه‌وڵی داب‌و کارکردن به پاسه‌که له جۆرێکی سوته‌مه‌نییه‌وه بگۆڕێت بۆ جۆرێکی دیکه.
شایانی باسه گوجرات به 200 کیلۆمه‌تر دوور ده‌که‌وێته باشوری ئیسلام ئابادی پایته‌خته‌وه.