جیاوازی ڕوانین هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا.
هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نییه و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ته‌نها بریتین له پرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدان، له ده‌مێکدا هه‌ندێکی تر له‌و بڕوایه‌دان ژماره‌یه‌ک فاکته‌ر هه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بنه مایه‌ی جیاوازی نێوانیان.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیجلال قه‌وامی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک جیاوازی به‌رچاو هه‌ن له نێوان هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا له‌وانه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا هیچ کاندیدێکی ڕیفۆرمخوازانی ئێرانی به‌شدار نین له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ئه‌مه‌ش جیاوازی له هاوسه‌نگی ده‌نگدان و ڕه‌هه‌ندی تری هه‌ڵبژاردندا هێناوه‌ته ئاراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز قه‌وامی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات پاش هه‌ڵبژاردنی پێشوی سه‌رۆکایه‌تی ئێران مانایه‌کی نوێی دا به هه‌ڵبژاردن له نێو فه‌رهه‌نگی ئێرانیه‌کاندا هه‌ر وه‌ک چۆن ههستیارییهکیشی له ناو گه‌لانی ئێران و له‌ناو چالاکوانانی سیاسی سیڤیڵیدا هێناوه‌ته ئاراوه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: