کۆشـکی سپـی ده‌ڵێت سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین (شی جین پـینگ) وتووێژ بکات له باره‌ی ئاسایشی ئنته‌رنێت.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که چه‌ند ڕاپـۆرتێـکی نوێ بڵاوکراونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن هاکـکه‌رانی چینی له ڕێگه‌ی هاکـکردنهوه دزاینی چه‌ند چه‌کێـکی پـێشـکه‌وتووی ئه‌مه‌ریکا بردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا هیچ لێـدوانێـکیان له باره‌ی ئه‌م ڕاپـۆرتانهوه نه‌داوه، به‌ڵام گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی ده‌ڵێت به‌دڵنیایـیه‌وه سه‌رۆک ئۆباما مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی ئنته‌رنێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین شی جین پـینگ باس ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی مانگی داهاتوو له کالیفۆرنیا له‌گه‌ڵیدا کۆده‌بێته‌وه. کارنی مه‌سه‌له‌که‌ی به گرنگ دانا و گوتی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کاندا له‌گه‌ڵ هاوتا چینیـیهکانیان تاووتوێی ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی هاکـکه‌رانی چین دزاینی زیاتر له 24 جۆره چه‌کی ئه‌مه‌ریکایـیان بردووه.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت ڕاپـۆرته ههواڵیـیهکهی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاپـۆرتێـکی کۆمیته‌ی زانستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کردووه. ده‌شڵێت دزاینی ئه‌و چه‌کانه‌ی براون بریتیـیه له فڕۆکه‌ی و که‌شـتی جه‌نگی و سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی که به وڵاتانی که‌نداوی فارس و ئه‌وروپا و ئاسیا فرۆشراون.