وه‌زیری ڕۆشنبیری و ڕێنمایی ئیسلامی ئێران داوایکردووه ده‌سه‌ڵاتداران ڕێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر له چاودێریکردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بیانیـیانه‌ی دێنه وڵاته‌که‌یانه‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵێـکی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی ئاژانسی نیمچه فه‌رمی میهر، محه‌مه‌د حوسه‌ینی گوتوویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2009 دا ڕۆژنامه‌وانێـکی ئیسرائیلی له تارانه‌وه ڕاپـۆرتی بۆ ئاژانسێـکی هه‌واڵی ئه‌وروپایی ناردووه، بۆیه ئه‌مه پـێویسته.
گوتیشی 200 ڕۆژنامه‌وانی بیانی داوایان کردووه ڕێـگه‌یان پـێبدرێت ڕووماڵی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی بکه‌ن که له 14 ی مانگی شه‌شدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر داوای ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه له ده‌سـتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕێنمایی ئیسلامیدایه.
نزیکه‌ی 120 میدیای بیانی ئۆفیسیان له ئێران‌دا هه‌یه.