شیکه‌ران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاتوو ڕووسیا پلانه‌که‌ی بۆ فرۆشتنی سیسته‌می موشه‌کی دژه فڕۆکه به سوریا به‌جێبهێنێت ئه‌وا کاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی تری خۆرئاوا سهختردهکات بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی نه‌فڕین له سوریادا.
مۆسکۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاندبوو که به‌نیازه سیسته‌می پێشکه‌وتووی به‌رگری ئاسمانیS-300 بۆ حکومه‌تی شکستخواردوی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ڕه‌وانه بکات سه‌ڕه‌رای ناڕه‌زاییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا و ئیسرائیله‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سیرگێی ریابکۆڤ له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و سیسته‌مه ده‌بێته فاکته‌ریکی سه‌قامگیری و ڕێگر ده‌بێت له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له سه‌رکێشه‌کان ئه‌وانه‌ی بیر له ڕه‌وانه‌کردنی هێزی بیانی ده‌که‌نه‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردان له قه‌یرانی سوریادا.