کارمه‌ندانی ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی ئه‌فغانستان شه‌ش که‌سی توندڕه‌ویان ده‌ستگیرکردووه که پشتێنی خۆ ته‌قاندنه‌وه و چه‌کی قورسیان پێبووه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی ده‌ڵێت که‌سی حه‌وته‌م له ده‌می ئه‌و هێرشه‌ی کرابووه سه‌ر مۆڵگاکهیان له کابوڵ کوژراوه و ده‌شڵێت ئه‌و حه‌وت که‌سه پیلانی هێرشکردنیان هه‌بووه له‌ناو کابوڵی پایته‌ختدا.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک پاش ئه‌و په‌لاماره‌ی توندڕه‌وان دێت بۆسه‌ر میوانخانه‌یه‌کی ڕێکخراوی خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی که که‌سێکی ئه‌فغانی تیادا کوژرا و وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که‌ش توانیویانه ئه‌و 7 که‌سه بیانیه‌ی له میوانخانه‌که‌دا بوون ده‌رباز بکه‌ن.
شهفیقوڵا تاهیری، ده‌مڕاستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و 6 که‌سه‌دا ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌کی جۆراوجۆردا و هه‌روه‌هاش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک نه‌خشه و به‌ڵگه‌نامه‌دا که هه‌ر هه‌موویان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن پیلانێک له ئارادا بووه بۆ هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان له کابوڵ.
به‌ڕێز تاهیری ده‌شڵێت توندڕه‌وه ده‌ستگیرکراوه‌کان ئه‌ندامی ڕێکخراوی ههقانین.
ڕێکخراوی توندڕه‌وی هه‌قانی بنکه‌ی له پاکستانه و وه‌ک ده‌مڕاستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌و ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به ده‌زگا ناوخۆییه‌کانی ئاسایشی پاکستانه‌وه، به‌ڵام زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نه‌دا.
زۆر جار ئه‌فغانستان ده‌زگا موخابه‌راتی و ئاسایشیه‌کانی ئیسلام ئاباد گوناهبار ده‌کات به پشتیوانیکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی توندڕه‌وان له‌ناو ئه‌فغانستاندا، به‌ڵام هه‌رگیز ورده‌کاری ئه‌و پشتیوانیانه ناخاته ڕوو.