ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق که له‌ساڵی 2009 له سایه‌ی په‌رله‌مانی ماوه درێژ کراوی ئه‌و کاته په‌سه‌ند کرا، چاوه‌ڕێی ڕیفراندۆمی جه‌ماوه‌ریه، وه‌لێ له‌پاش په‌یدابونی ئۆپۆزسێۆن له هه‌رێمدا به‌ر نووسی ئه‌م ده‌ستوره دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر بۆته‌وه به تایبه‌تی له‌و ڕوهی که سیستمی په‌رله‌مانی ڕه‌چاو ناکات و زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کان له خودی سه‌رۆکی هه‌رێمدا چڕ ده‌کاته‌وه.
به‌م دوایـیهش سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، له وتارێکدا بۆ لایانگرانی پارته‌که‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی ئه‌و به‌رنووسه کرده‌وه و سه‌ر له‌نوێ مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمی هێنایه‌وه گۆڕێ ئه‌مه‌ش له ده‌مێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له مانگی نۆی ئاینده‌دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی له هه‌رێمدا سازبدرێن.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان کوێستان محه‌مه‌د، ده‌ڵێت پێویسته سه‌رله‌نوێ ده‌ستور هه‌موار بکرێته‌وه و هه‌ندێ بڕگه‌ی ناوی بگۆڕدرێت.
ناوبراو پێی وایه بێجگه له پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌شێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی که دوو جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵات پێكده‌هێنن ، هه‌ماهه‌نگیـیه‌ک له نێوان لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی تری هه‌رێم هه‌یه بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور.