په‌رله‌مانی لوبنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دانیشتنێـکدا که ته‌نها 10 خوله‌ک به‌رده‌وام بوو، بڕیاری دا ماوه‌که‌ی خۆی بۆ 17 مانگی دیکه درێژبکاته‌وه.
بڕیاره‌که به ده‌نگی 97 په‌رله‌مانتار له کۆی 128 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرا. به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان که بڕیاربوو له مانگی شه‌شدا سـازبکرێت بۆ مانگی یازده‌ی سـاڵی 2014 دواده‌خرێت.
ئه‌م بڕیاره له کاتێـکدا دێت که لایه‌نه سیاسیـیه‌کان له‌سه‌ر یاسایه‌کی نوێی هه‌ڵبژاردن ڕێـکنهکهوتن. هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆی سوریا کاری کردووه‌ته سه‌ر ڕه‌وشی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش.
جگه له پارتی میشێل عۆنی مه‌سیحی،( ڕه‌وتی نیشـتیمانی ئازاد)، هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی دۆست و نه‌یاری ڕژێمی سوریا بڕیاره‌که‌یان په‌سه‌ندکرد.
میشێل عۆن و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمار میشێل سوله‌یمان ده‌ڵێن له دژی بڕیاره‌که سـکاڵای خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یان.